دوای ئەو ئاڵۆزیە زۆرەی ڕووی لە ماڵی یانەی مانچێستەر یونایتد کرد یانەکە گەیشتە حاڵێکی خەتەرناک لە خولی ئینگلیزی و دابەزیە پلەی هەژدەهەمی ڕیزبەندی خولەکە بەهۆی خراپی ئەنجامەکان و تێکچوونی پەیوەندی نێوان یاریزانان و ڕاهێنەری مایکڵ کاریک.
ئەمڕۆ میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد خاوەندارییەتی یانەکە بڕیاری ئەوەیاندا سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن دەربارەی چارەنووسی ڕاهێنەری تیپەکەیان،کە ئەگەرێکی زۆر هەیە دووریخەنەوە،بەڵام کێشەکە شوێنگرەوەیەتی لە ئێستادا.
مان یونایتد ئێستا لەپلەی هەژدەهەمی ڕیزبەندی پرێمەلیگە و یانەکە لەحاڵێکی خراپە کۆتا یاریشی بە زەحمەت توانی بەبەرامبەر بوون لەنێو یاریگای خۆی بێتە دەرەوە،کە ئەمەش زیاتر هاندەران و دەستەی کارگێڕی خەمناک کرد دەربارەی داهاتووی یانەکە و کارەکانی مایکڵ کاریکی ڕاهێنەر.
“سەرکار ڕێبوار”

