zagros news agency

کێڵگەی غەڕاف؛ بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی گەیشتووەتە 100 هەزار بەرمیل و هەناردە نەکراوە

 

کۆمپانیای پشکنینی نەوتی ژاپۆنی (جاپێکس) ڕایگەیاند کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی غەڕافی عێراقی گەیشتووەتە 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێناندا لە کۆتایی حوزەیرانی ڕابردوودا، تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێک لێیەوە هەناردە نەکراوە.

لە کۆنگرەیەکی دارایی تایبەت بە قازانج کە لە تۆکیۆ بەڕێوەچوو، یوتاکا نیشیمورا، بەرپرسی کاروباری دارایی و ژمێریاری لە کۆمپانیای جاپێکس، ڕوونکردەوە کە سەرەڕای گەیشتنی بەرهەمی کێڵگەکە بەو ئاستە، کۆمپانیاکە بەهۆی بوونی هەندێک بەربەستەوە نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاودا.

سەبارەت بە لایەنە دارایی و بازرگانییەکانیش، نیشیمورا ئاشکرای کرد کە جاپێکس لەم قۆناغەدا چیتر بەدوای باری زیادەی گازی سرووشتیی شلدا ناگەڕێت بۆ ماوەی نێوان تشرینی یەکەمی 2026 تا ئاداری 2027. هەرچەندە دابینکردنی درێژخایەن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگیراوە، بەڵام توانراوە سێ باری جێگرەوە دەستەبەر بکرێت؛ دوو باریان بۆ ماوەی (نیسان تا ئەیلوول) و یەکێکیان بۆ ماوەی (تشرینی یەکەم تا ئاداری داهاتوو). هاوکات، کۆمپانیاکە هیچ داهاتێکی پێشبینیکراوی بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو لە خەمڵاندنەکانی قازانجی ساڵی دارایی داهاتوودا (کە لە ئاداری 2027 کۆتایی دێت) جێگیر نەکردووە.

زانیاری زیاتر لەسەر کێڵگەکە:
کێڵگەی غەڕاف یەکێکە لە کێڵگە ستراتیژییەکانی عێراق و دەکەوێتە دووریی 85 کیلۆمەتر لە باکووری شاری ناسرییە. کێڵگەکە لە ئابی 2013وە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە و لەلایەن هاوپەیمانییەکی پێکپێهاتوو لەم کۆمپانیایانەوە بەڕێوەدەبرێت:

کۆمپانیای پێترۆناسی مالیزیا: 45%

جەپێکس غەڕرافی ژاپۆنی: 30%

کۆمپانیای نەوتی باکوور: 25%

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشێکی ئەلیکترۆنی ساردکەرەوەکانی مارکێتەکانی فەرەنسا دەکاتە ئامانج و دەبێتە هۆی تێکچوونی بڕێکی زۆر لە خۆراک

یاسین

مەسرور بارزانی: پارتی دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی دز و جەردە بهێنێت

یاسین

له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا

سەڵاح