zagros news agency

ئەردۆغان داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکات

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان “کۆپ 31” لە ئەنتالیا، داوایکرد دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەبێ دواکەوتن دەست پێ بکەنەوە. ئەو داوایەی ئەردۆغان لە میانی دیدارێکدا هات کە لەگەڵ مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سازی کردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەردۆغان جەختیدەکردەوە لە پێویستیی بەهێزکردنی بنەما هاوبەشەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و پێدانی دەرفەت بە دیپلۆماسی. سەرۆکی تورکیا دووپاتیکردەوە، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی ئاشتی و هیوای خواست جەنگەکە لە زووترین کاتدا کۆتایی بێت.

قەتەر و پاکستان بەشداری لەو هەوڵانەدا دەکەن کە ئامانجیان دەست پێ کردنەوەی دانوستانەکانە. تاران لە بەرامبەر کردنەوەی گەرووی هورمز، داوای ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستەڵەککراوەکانی ئێران و هەڵگرتنی سزاکان لە واشنتن دەکات.

دیدارەکە دوای رۆژێک لە گوتارەکەی پزشکیان لە کۆنفرانسی کەشوهەوادا هات. سەرۆککۆماری ئێران لەو گوتارەدا ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی لەو جەنگەی 28ـی شوبات بە هێرشی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەستی پێکرد، زیانی ژینگەیی گەورەیان بە ئێران گەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: بۆ ماوەی 34 کاتژمێر گواستنەوەی ئاو لە ئیفرازەوە بۆ هەولێر دەوەستێت

سەڵاح

لە كابینەی نۆیەمدا 564 پرۆژە بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە واری وەبەرهێناندا جێبەجێ كراون

سەڵاح

پەیاما هه‌ڤخه‌میا سه‌رۆك بارزانی بۆ میرێ ئێزدیان

یاسین