ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە، ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی شارەکە ڕووبەڕووی کەمپینێک بوونەوە کە ئامانجی کۆکردنەوەی واژۆ بوو بۆ بەجیاکردنەوەی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، ئامادەبووان و بەشداربووانی ئەو ناڕەزایەتییە بەردەستەکانی کەمپینەکەیان تێکدا، مێز و کورسییەکانی شوێنی واژۆکۆکردنەوەیان کۆکردەوە و فلێکس و دروشمە هەڵواستراوەکانیان لێکردەوە.
هاووڵاتییانی بەشداربوو لەم پەرچەکردارەدا رایانگەیاند کە دژی هەر دەستپێشخەری و کەمپینێکن کە ئامانجی لێکدانڕانی ناوچەکانیان بێت لە هەرێمی کوردستان، و جەختیان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاک و قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

