zagros news agency

تورکیا… خۆپێشاندان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنیشان  

 

لە ئەنقەرە گردبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەریی تایبەت بە خانەنشینان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە مووچەکانیان بەرێوەدەچێت.

دوای بانگەوازی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ئەمڕۆ  یەکشەمە٢٦ی ئایار، گردبوونەوەیەکی گەورە لە ناوچەی چانقایای ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆ دەستی پیکرد و هەتا کاتژمێر پێنج بەردەوام بوو. بجگە لە سەندیکاکانی تایبەت بە خانەنشینان، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و کۆمەڵێک سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بەشدار بوون لە گردبوونەوەکەدا داوا کرا کەمترین مووچەی خانەنشینان هاوتای کەمترین مووچەی فەرمانبەران بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ڤەنزوێلای لە زەریای ئەتڵەسیدا دەست پێکرد

یاسین

بەرپرسێکی حەماس لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا لە لوبنان کوژرا

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

یاسین