zagros news agency

سێیەکی دانیشتووانی جیهان توانای کڕینی خۆراکی تەندروستیان نییە

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 2.69 ملیار کەس لە جیهاندا بەهۆی گرانبوونی نرخەکانەوە ناتوانن ژەمی خۆراکی تەندروست بۆ خۆیان دابین بکەن، تێچووی سیستەمی خۆراکی تەندروست لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 25% زیادی کردووە.

ڕێکخراوی فاو (FAO)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتی “ئاسایشی خۆراک و خۆراکی جیهان بۆ ساڵی 2026″دا ئاشکرای کرد، بەرزبوونی بەردەوامی نرخی خۆراک بووەتە هۆی ئەوەی تێچووی ڕۆژانەی خۆراکی تەندروست بۆ هەر کەسێک بە تێکڕا بگاتە 4.28 دۆلار.

ماکسیمۆ تۆرێرۆ، گەورە ئابووریناسی ڕێکخراوی فاو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕایگەیاند: “بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەوە، ئێستا 2.69 ملیار کەس، واتە نزیکەی یەک کەس لە هەر 3 کەس لە جیهاندا، ناتوانن تێچووی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست دابین بکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە

یاسین

رۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکاتەوە

lana