ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

٣١ تایبه‌تمه‌ندی سیر که تا ئێستا نایزانن

دوای خواردنی سیر هه‌ست ده‌که‌یت بۆنی ده‌مت خراپ بووه، بۆیه‌ ده‌بێت خۆش بین، که سیر موعجیزهێنه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌یه.تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیر هه‌ر ڕۆژه‌و زیاتر زانیاری و نهێنی له‌سه‌ر بڵاوده‌کرێته‌وه.باشتروایه تۆیش زانیاریت هه‌بێت له سه‌ر هه‌ندێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ســیـر.تاکۆتایی ته‌مه‌ن ده‌توانن سوودمه‌ندی بن.
.
*ئه‌گه‌ر سیر به‌یانیان پێش نان خواردن دانه‌یه‌ک بخۆیت ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: چاره‌سه‌ری هه‌وکردنی هه‌ناسه‌دان،چاره‌سه‌ری گه‌ده‌و ئازاری ڕیخۆڵه‌کان،له نێوبردنی کۆکه کردن، چاک بوونه‌وه‌ی له‌رز،،،دژه به‌ردی گورچیله‌یه،،،که‌مکردنه‌وه‌ی په‌ستانی چه‌وری خوێن.
١* سیر بـــا ی سک ناهێڵێت و دژهه هه‌وکردنه.
٢*خواردنی سیر به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌کات له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌کان.
٣*سیر کرم کوژه.
٤*سیر له‌شیکی مرۆڤ چالاک و به‌هێز ده‌کات.
٥*بۆ چاره‌سه‌کردنی ئازاری قوڕگ ده‌توانیت یه‌ک ده‌نکه سیر بده‌یت له ڕه‌نده‌ و دواتر که‌وچکێکی چای خۆر ئاوی لیمۆی تێ بکه.له پاشان بیخۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره چه‌ند جارێک تاقی بکه‌یته‌وه زۆر به سوود ده‌بێت.ئه‌م گیراوه‌یه ده‌رمانێکه بۆ له‌رزو هه‌ڵامه‌ت
٦*سیر کاریگه‌رییه‌کی زۆر باشی هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی سیل.
٧*سیر خوێن “رقیق” ده‌کات، واتا له خه‌ست بوونه‌وه ده‌یپارێزێت و کاڵ و که‌م ڕه‌نگی ده‌کات، خوێن شل ده‌کاته‌وه.
٨*کاریگه‌رییه‌کی زۆرباشی هه‌یه له ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
٩* به‌رده‌وام خواردنی سیر له‌رزه‌و نارێکی له‌ش چاره‌سه‌ر ده‌کات.
١٠*سیر گه‌رم و وشکه،که‌وایه شێی گه‌ده له نێو ده‌بات.ئازاری ماسولکه‌کانیش چاک ده‌کات.
١١*سیر چاره‌سه‌ری ماسوولکه‌کان و سیاتیک و “نقرس” ه
١٢*سیر لایه‌نی سێکس به هێز ده‌کات، هه‌روه‌ها تۆو”سپێرم” به‌رهه‌م دێنێت.به سووده بۆ که‌سانی مه‌زاج سارد.
١٣*ئه‌وانه‌ی که دڵۆپ،دڵۆپ میز ده‌که‌ن ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر سیر بخۆن.چاره‌سه‌ری ده‌کات
١٤*سیر برینه‌کانی ڕیخۆڵه‌ و ئازاری گه‌ده له نێو ده‌بات.
١٥سیر به‌رده‌کانی گورچیله ده‌شکێنێت و فڕێیان ده‌داته ده‌ره‌وه.
١٦*سیر له‌گه‌ڵ حه‌وێنج بکوڵێنه‌و بۆ به‌هێزکردنی دانه‌کان به سووده.
١٧*گه‌ر دانت ئازاری هه‌بوو ئه‌وا سیر بکوڵێنه‌و مه‌ڵهه‌مێکی لێ دروست بکه‌و بیساوه شوێنی ئازاره‌که‌دا ئیتر ئازاری ناهێڵێت.
١٩*سیر بسووتێنه‌و له گه‌ڵ هه‌نگوین تێکه‌ڵی بکه، مه‌ڵهه‌مێکی لێ دروست بکه‌و بۆ خوێن مردووی ژێر پێڵووی چاو به سووده.
٢٠*بۆ جوانکردنی پاژنه‌ی پێ و له نێوبردنی ڕووشان و درزی پێ ده‌توانن سوود له مه‌ڵهه‌مه دروستکراوه‌که.
٢١*بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ڕۆماتیسم مه‌ڵهه‌می سیر زۆر گرنگه.
٢٢* بۆ دژه هه‌وکردن و ده‌سگای ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌توانن سوود له شه‌ربه‌تی سیر وه‌رگرن.بڕێک ١٠٠٠گرام سیر،له‌گه‌ڵ ٢٠٠گرام ئاو، ٢٠٠ گرام شه‌کر، بیکۆڵێنه‌وه تاوه‌کو سیره‌که باش نه‌رم ده‌بێته‌وه. دواتر به‌کارهێنانی ئه‌م گیراوه‌یه.خواردنی سێ که‌وچکی چێشت خۆر له ڕۆژێکدایه.
٢٣*به‌شێوه‌یه‌کی نوێ ئێستا له نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌مێریکا بۆ دژه‌ هه‌وکردن سوود له سیر ده‌بینن.
٢٤*پاستۆر پزیشکی ناسراوی فه‌ڕه‌نسایی تاقیکردنه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر سیر ئه‌نجام داوه،وه کاریگه‌ری به‌کتریا کوشتنی سیری سه‌لماندووه.
٢٥* سیر دژه گرساوی خوێن و جه‌ڵته‌یه.
٢٦*له یه‌کێتی سۆڤێت سیر وه‌ک پنی‌سیلین به‌ناوبانگه.چه‌ند ساڵێکی پێش کاتێک نه خۆشی ئانفلۆنزا بڵاوبوویه‌وه،خه‌ڵکی سۆڤیه‌ت ٥٠٠ ته‌ن سیریان به کارهێنابوو بۆچاره سه رو خواردن.
٢٧*خواردنی سیر خانه‌کانی شێرپه‌نجه له نێو ده‌بات،
٢٨*یه‌کێک له زاناکانی ئه‌مێریکا که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئایدز ده‌کات، باوه‌ڕی وایه که خواردنی سیری کاریگه‌ری باشی هه‌یه له سه‌ر ئایدز.
٢٩*خواردنی سیر بڕێک کۆلستڕۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.بڕێک LHD که‌م ده‌کاته‌وه. بڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ٣٠ گرام له ڕۆژێک دایه.
٣٠*خواردنی سیر له شێرپه‌نجه‌ی جیهازی هه‌زم کردن پاریزگاری ده‌کات و بۆ ئه‌م مه به‌سته زۆر باشه.
٣١*چینی‌یه‌کان چه‌ندین سه‌ده‌یه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی په‌ستانی خوێن سوودیان له سیر بینیوه.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خاوەن مۆلیدەیەک لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەباوە کوژرا

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین

مەریخ و موشتەری لە یەکتر نزیک بوونەتەوە تاكو زیاتر له‌ نۆ ساڵی دیكه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌

سەڵاح