ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای زۆم خەڵاتی باشترین بەرهەمی عێراقی بۆ بەرهەمی شیرەمەنی وەرگرتووە

بەهۆی بەرزیه کوالێتی بەرهەمەکانی زۆم، لەماوەی کەمتر لە سالێکدا توانی لەسەر ئاستی عێراق خەڵاتی باشترین بەرهەم بەدەست بهێنت.
نێوەندی بازرگانی نێودەوڵەت (ITC)، لە ڕۆژانی ۱۹ و۲۰ی شوباتی ٢٠٢٤ لە بەغدادی پایتەختی عێراق، دووەمین کۆڕبەندی بازرگانی نیشتمانی عێراقی بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا و بە بەبەشداری ٤٠٠ کۆمپانیای عێراقی بەڕێوەبرد.
پاش نمایشکردنی بەرهەمە نێوخۆییەکانی پارێزگاکان لە کۆڕبەندەکە، کارگەی زۆم بۆ بەرهەمە شیرەمەنیەکان خەڵاتی باشترین بەرهەمی عێراقی لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی وەرگرت.
هەروەها کۆمپانیای زۆم ٣ بڕوانامەی ئایزۆی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی سیستەمی بەڕێوەبردنی سەلامەتی خۆراک، تەندروستيى و سەلامەتى پيشەيى، و سیستەمی بەڕێوەبردنی کوالیتی بەدەست هێناوە. ئەمەش ئاماژەیە کە کۆمپانیای زۆم خۆی لەگەل کوالیتی و ستاندەردە نێودەولەتیەکان گونجاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران پاركی ڕەشكین بە ڕووبەری 120 هەزار مەتر لە هەولێر دروست دەكرێت

دڵشاد

زانکۆلاین پێنج رۆژ درێژکرایەوە

سەڵاح

ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەرتیلی لە چەند کەسێک وەرگرتووە و بەڵێنی دامەزراندنی پێداون

سەڵاح