zagros news agency

وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

 

ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دا.

لە کۆبوونەوەکەدا، بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا لە نێوان پارێزگاکان درا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەرنامەی کارەبا و لە وەرزی هاویندا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکانی بازیان و خەبات و ماس  زیاد دەکرێت و هەوڵ دەدرێت یەکەیەکی دیکەی وێستگەی کواشی بە گازوایل بەگەڕ بخرێت و چاککردنەوەی یەکەکانی وێستگەکانیش ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەخرێتە وەرزی هاوین.

تیمەکانی هێڵەکانی پاڵەپەستۆی بەرز وێڕای ئەوەی چاکسازییان لە هێڵەکانی کارەبا کردووە، لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی. هەروەها بڕیاری کارپێکردن و تەواوکردنی پرۆژەی پێوەری زیرەک لە شارەکان درا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سوپاس و پێزانین پێشكەشی دیار بابان بەڕێوەبەری پێشووی گشتی کاروباری وزە کرا، دوای ئەوەی خانەنشین بوو. هاوکات پیرۆزبایی لە عەلی محەمەد کرا بە بۆنەی دەرچوونی فەرمانی دەست بەکاربوونی وەکو بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بە مەرج ئاگربەستی لەگەڵ حزبوڵا پەسند كرد

سەڵاح

ترەمپ: ئەگەر مەسک پاڵپشتی لە دیموکراتەکان بکات، لێکەوتەی خراپ چاوەڕێی دەکات

سەڵاح

بەغدا.. چەند چەکدارێك دایان بەسەر كۆمپانیایەكی چینییدا و 500 ملیۆن دیناریان دزی

سەڵاح