zagros news agency

حزبوڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خسته‌ خواره‌وه‌

 

سوپای ئیسڕائیل وتی، ئه‌مڕۆ شەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسڕائیل لە ڕێی موشەکێکی زەوی بۆ ئاسمانەوە بەسەر خاکی لوبناندا خراوەتە خوارەوە، حزبوڵاش بەرپرسیارێتی خۆ له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ڕاگەیاندووە.

حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی، وەکو هاودەنگی دەربڕینێک بۆ غەززە، حزبوڵا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرمیس 900 ی خستووەتە خوارەوە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە ئۆنلاین بڵاوبووەتەوە، فڕۆکەیەک پیشان دەدات کە قەبارەکەی هاوتای قەبارەی فڕۆکەی هێرمێسە، لە ئاسمانەوە ئاگری تێبەربووە و بەرەو زەوی دێتە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌

یاسین

ئەمریکا تێکشکانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

یاسین

ئەردۆغان: جەهەپە و دەم “هاوبەشییەکی ناشرین” بەڕێوەدەبەن

سەڵاح