zagros news agency

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پێشنیازێکی پەسەند كرد

 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەو پێشنیازەی لێژنەی یاسایی خۆی پەسەند كرد كە پێكهاتەكانی توركمان و كریستیان لە هەرێمی كوردستان بە زوڵمی دەزانن و دوو كورسی بۆ ئەو پێكهاتانە لە پارێزگای سلێمانی تەرخان كرد، بەبێ ئەوەی ژمارەیەكی ئەوتۆی توركمان و كریستیان لە سلێمانی هەبن.

 

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، ناوەڕۆكی بڕیارێكی دوێنێ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2024ی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی بڵاو كردەوە كە تێیدا پێشنیازی لێژنەی یاسایی كۆمسیۆنەكە پەسەند كراوە لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

 

هەر بەپێی ئەم بڕیارە، هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەش كراوە و لە كۆی 100 كورسیی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكانی (توركمان، كریستیان و ئەرمەن) تەرخان كراوە كە دوو لەو كورسییانە لە پارێزگای سلێمانین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ناڕەزایەتی بەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕادەگەیەنێت

سەڵاح

سەرۆکی ئێران: دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوێک بووە بەرەو پێشەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین