zagros news agency

گوتەبێژی حکوومەت: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغدا دەكەین

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەمرۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە چواری حوزەیران، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار، رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.

هاوكات گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان رەوانەی بەغدا دەكرێت.

پێشەوا هەورامانی، روونی دەكاتەوە كە مانگانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی فیدراڵی رەوانەی بەغدا دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستی پێ کرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح