ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

١٢ کەس به تۆمەتی هێرشکردن بۆسەر ریستوڕانتی کەی‌ئێف‌سی دەسگیر کران

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوەی هەواڵگریی عێراقیەوە بڵاوی‌کردەوە، هێزی ئەمنیی ئەم وڵاتە رۆژی دووشەممە ٣ی حوزەریان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردبووە سەر ڕستوڕانتی کەی ئێف سی لە بەغدا.
لە هێرشی هێزە ئەمنیەکاندا ٣ کەس بریندار کراون و ١٢ کەسیش دەستگیر کراون.
ئەم چەکدارانە پێشتری لە شەقامی فەڵەستینی بەغدا هێرشیان کربووە سەر ڕستوڕانتی کەی‌‌ێف‌سی. ئەم ڕستۆرانتە سەر بە کۆمپانیای “ئامریکانا”یه. هێرشبەران و لایەنگرانیان دەڵێن نابێت ڕیستورانتی سەر بە ئەمریکا لقەکانی لە عێراق هەبن.
هێرشەکەی سەر کەی‌ئێف‌سی، زیانی گیانیی لێنەکەوتبۆوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسا چاوی لە یاریزانێکی هۆڵەندییە

یاسین

پشتیوان سادق بۆ حاجییان: داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن

یاسین

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

sirwan