ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاووڵاتییەکی سووریا هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان

 

سوپای لوبنان رایگەیاند، هاووڵاتییەکی سووریا بە چەکی سووک هێرشی کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان و هێزە ئەمنییەکان توانیویانە ئەو کەسە بە برینداری دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای هێرشەکە پێنج گومانلێکراویان لە ناوچەی بیقاع دەستگیرکردووە و سێ کەس لەو گومانلێکراوانە کەسوکاری هێرشبەرەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان ئاشکرای کرد، تیم و پاسەوانەکانی باڵیۆزخانەکە سەلامەتن و هیچ زیانێک بە باڵەخانەکەیان نەگەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت

سەڵاح

گەڕووسی: ئێران کەمی ماوە ببێتە خاوەنی بۆمبای ئەتۆم

سەڵاح