ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرای دەكات، رەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ، دەشڵێت: “ئەوانەی چەند مانگێكە خانەنشین بوونە و پاداشتەكەیان پێ نەدراوە، مافەكانیان پێ دەدرێت.”

ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بە (باسنیوز)ی راگەیاند:”رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانمان وەرگرتووە لەسەر خەرجكردنی پاداشتی خانەنشینی بۆ ئەفسەران و كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ.”

ئاماژەی بەوەش دا: “هەفتەی رابردوو لە ئەنجوومەنی وەزیران كۆبونەوەیەك لەنێوان نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و نوینەری دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رێك خرا، دواتر نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ وەزارەتی داراییش كۆبوونەوەی كرد، بۆ ئەوەی ئەو هەڵەتێگەیشتنەی لەسەر ئەو پرسە هەبووە چارەسەر بكرێت و فەرمانێكی دیكەی رەزامەندی بۆ خەرجكرنی پاداشتی خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ دەردەكرێتەوە و جێبەجێ دەكرێت.”

هێمن میرانی ئەوەشی خستە ڕوو: “بەگوێرەی یاسا، مافی هێزەكانی ناوخۆیە، كاتێك خانەنشین دەبن پاداشتی خانەنشینی خۆیان وەربگرن و یاساش ئەو مافەی پێ داون و پارەكەش خەرج دەكرێت.”

لای خۆیەوە، بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، رایگەیاند: “كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ كاتێك خانەنشین دەبن، لە فەرمانگەی خۆیان شەش مانگ مووچەی مۆڵەتی كەڵەكەبوویان بۆ خەرج دەكرێت، لە فەرمانگەی خانەنشینییش 12 مانگ مووچەیان بۆ خەرج دەكرێت، كە هەمووی دەكاتە 18 مانگ.”

گوتیشی: “مووچەی بنەڕەتیی ساڵێك دەدرێتە خانەنشینانی هێزەكانی ناوخۆ، كە بڕە پارەیەكی باشە.”

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ جەختی كردەوە، لەم هەفتەیە، یان هەفتەی داهاتوو ئەو پرسە یەكلایی دەبێتەوە و فەرمانی پێ دەردەچێت، گوتیشی: “راگرتنی خەرجكردنی پاداشتی خانەنشینی كاتیی بووە و رەزامەندیی دراوە، كە ئەو مافەیان پێ بدرێت، چونكە پرسەكە یاساییە.”

هێمن میرانی، هەواڵێكی خۆشی بەو كارمەند و ئەفسەرانەی ناوخۆ دا، كە لەو ماوەیە خانەنشین بوونە، گوتی: “ئەوانەی مافی وەرگرتنی ئەو پاداشتەیان هەیە، مافی خۆیان پێ دەدرێت، چونكە مافی یاسایی بە تێپەڕبوونی كات نافەوتێت، ئەوانەی چەند مانگێكە خانەنشین بوونە و پاداشتەكەیان پێ نەدراوە، ئەوە حكوومەت مافەكانیان پێ دەداتەوە، چونكە ئەو پرسە چارەسەر كراوە و لە ئایندەیەكی نزیك ئەو مافەیان پێ دەدرێت.”

 

شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رازیل… ژمارەی قوربانیانی لافاو دەگاتە 100 کەس

سەڵاح

لە ساڵی ڕابردوودا هەزاران منداڵ لە تورکیا لە دایک بوون کە دایکیان عێراقییە و باوکیان عێراقی نییە

سەڵاح

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەڵاح