zagros news agency

نرخی نەوتی قورسی ئێران دابەزی

ڕێکخراوی ئۆپێک لە دواین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، نرخی نەوتی قورسی ئێران دوای چوار مانگ زیادبوونی بەردەوام لە مانگی ئایاردا دابەزی.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی قورسی ئێران لە مانگی ئایاردا ٨٤ دۆلار و ١٣ سەنت بووە کە بەراورد بە مانگی نیسان کە ٨٨ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو چوار دۆلار و ٦٦ سەنت واتا ٥.٢٪ کەمی کردووە.
تێکڕای نرخی نەوتی قورسی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـوە تا ئێستا ٨٣ دۆلار و ٤١ سەنت بووە کە لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٨٠ دۆلار و ٤٦ سەنت بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەلاحەدین… داعش هێرشی كرد فەرماندەیەک و چوار سەربازی كوشت و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون

سەڵاح

نرخی دۆلار دادەبەزێت

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتەروو

یاسین