zagros news agency

ئومێد خۆشناو دوو خزمەتگوزاریی نوێی لە پارێزگای هەولێر راگەیاند

 

ئومێد خۆشناو رایدەگەیەنێـت، دوو خزمەتگوزاری خێرا بۆ راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان دەخەنە كارەوە، كە ئەوانیش دانانی هێلی گەرمە بە ژمارە (07506000707) بۆ گەیاندنی سكاڵا، و ئەوەی دیكە (ئی سێرڤس) بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەك یان گەیاندنی سكاڵا بەشێوەیەكی ئۆنڵاین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/6/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، دوو خزمەتگوزاریی نوێ لە پارێزگاكە دەخەنە كارەوە لەپێناو خێراتركردنی كاروباری هاووڵاتیان.

خزمەتگوزارییەكە هێڵە پەیوەندییە بە ژمارە (07506000707) کە هەموو هاووڵاتیانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کە لە دامەزراوەکان کارێک یان سکاڵایەک یان گلەیی و پێداویستییەکیان دەبێت پەیوەندی بەو هێڵەوە دەکەن. کە لەکاتی دەوامی فەرمی هێڵێکی گەرم دەبێت. هەوڵیش دەدرێ لە داهاتوو ببێتە 24 کاتژمێری.

خزمەتگوزاری دووەمیان بریتییە لە خزمەتگوزاری “ئی سێرڤس” کە لە ڕێگەی ماڵپەڕی پارێزگای هەولێرەوە، هاووڵاتیان دەتوانن سکاڵا و داواکاری و مامەڵەکانیان لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە پێشکەش بکەن و هەر بە ئۆنڵاینیش وەڵام دەدرێنەوە، کە ناونیشانەکەی “Hawlergov.org” لەوێ دەچێتە بەشی ئی سێرڤس سکاڵا و داواکاریەکانی پێشکەش دەکات و لەماوەیەکی کورتدا وەڵام دەدرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

دڵشاد

فوئاد حوسێن و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەخت لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەکەنەوە

یاسین

ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی عێراق دەکات

یاسین