ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

 

سێ پارێزگاری رۆژهەڵاتی کوردستانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ڕابردوو سەردانی هەولێریان کرد، گرینگییەوە باسی کۆبوونەوەکەی هەولێر دەکەن و دەڵێن پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەردەمی زێڕینی خۆیدایە و ئێران دەتوانێت لە ڕێگه‌ی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بە دەریای نێوەڕاست بگات.

پارێزگاری ورمێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بازرگانیی خاڵەسنوورییەکانی ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە دەریای نێوەڕاست و گواستنەوەی کەلوپەل بۆ بازاڕەکانی عێراق و سووریا پێویستە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوان‌تر بکەین.

محەمەد سادق معتمدیان، پارێزگاری پارێگای ورمێ دەڵێت، لە سێ ساڵی ڕابردوودا و هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان 40٪ و ترانزیتی کەلوپەل لە خاڵە سنوورییەکانی ئەم پارێزگایە 250٪ زیادی کردووە.

بە گوتەی محەممەد سادق موعتەمدیان ئێستا چوار دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەڵام بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ئاسانکاریی بازرگانیی نێوان هەردوولا پێویستە ئەم دەروازە سنوورییانە بۆ 10 دەروازە زیاد بکرێن.

لە لایەکی دیکەوە پاریزگاری سنە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گفتوگۆی نێوان حکوومەت و کەرتی تایبەت، ئاماژەی بە سەردانی سەرکەوتووانەی پارێزگارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەولێر کرد و گوتی: ئێران و هەرێمی کوردستان لە سەردەمی زێڕینی پەیوەندییەکانیان دان و ئێستا پەیوەندییەکانی دوو لایەن لە باشترین دۆخی خۆیدایە.

ئیسماعیل زارعی کووشا هەروەها گوتی: کۆبوونەوەکەی هەولێر، ئاسانکاری لە ئاڵوگۆرە بازرگانییەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دوو وڵات جەختی لێ کرایەوە و کۆمیتەیەک بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی پێشوو دامەزراوە. ئەم کۆمیتەیەش یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە دەروازەی سنووریی باشماغ بەڕێوە بردووە.

محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشانیش لە کۆنفڕانسێکی میدیاییدا باسی سەردانی پارێزگارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەولێری کرد و ڕایگەیاند پەرەپێدانی بازرگانی، پەیوەندییە ئابوورییەکان و ترانزیت سێ تەوەری سەرەکیی دیدارەکان بوون. ئاماژەی بەوەش کرد جیا لە پرسی پەرەپێدانی ئالوگۆرە بازرگانییەکان لە دەروازەی سنووری پەروێزخان باس لە کردنەوەی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و کرماشان کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ بۆ رای گشتی

سەڵاح

مەیادە نەجاڕ: ھەڵوێستی پارتی بۆ پرسی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانەیە

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

یاسین