zagros news agency

پاڵاوگەیەکی نایاسایی داخرا

 

شەوى ڕابردوو، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن لیژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بە هەماهەگی پۆلیسی شارەوانی، پاڵاوگەک داخرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی و شاراوە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی نەوت و غاز کاری دەکرد و زەرەر و زیانێکی زۆری بۆ ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان هەبوو.

دوای داخستن و دەست بەسەرداگرتنی کەل و پەلەکانی شوێنەکە، (5) کەسیش دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێکمان دۆزیووه‌ته‌وە کە لە سەرمادا رەقبووەتەوە

یاسین

ئاگاداری.. 15 کامێرای ترافیک لایتەکان دەخرێنە کار

سەڵاح

چەند پەیامێکی هاوخه‌می لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح