zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دەکات

 

ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا بە سەرۆکایەتیی دکتۆر سەلاح دەروێش سکرتێری پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی کورد لە سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە ڕەسەنە کوردییەکانی سووریا دووپات کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە

سەڵاح

کەشناسی: شەپۆڵێکى خۆڵبارین دەگاتە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان

سەڵاح

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەى ئەمنى پارێزگاى هەولێرەوە

دڵشاد