zagros news agency

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی لیترێک بەنزینی “نۆرماڵ” بە ٧٥٠ دینار جێگیر دەکات

 

هەولێر، ١٣ی ئابی ٢٠٢٦ – وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاووڵاتییان، بڕیارێکی نوێی لەبارەی نرخی بەنزین و کوالێتییەکەی دەرکرد.

بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژۆی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)ی لەسەرە، بڕیاردراوە بە پاڵپشتیکردنی نرخی بەنزینی بازرگانی لە جۆری (نۆرماڵ). بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکاندا بە تەنها (٧٥٠ دینار) دەفرۆشرێت.

لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازیی نرخەکە لەنێوان نرخی بازرگانی و نرخی دیاریکراو دابین دەکات، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕدا.

هەروەها وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە دابەشکردنی بەنزین بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت و کۆمپانیاکانی دابینکار پابەند دەکرێن بەوەی سووتەمەنییەکە بەپێی کوالێتی و ڕێنماییە دیاریکراوەکان بێت و لەژێر چاودێری ورددا بێت.

ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە (١٣ی ئابی ٢٠٢٦) چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ کارکردن پێی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

یاسین

ئەردۆغان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتگیرییەکی باشی پرۆسەی ئاشتی دەکات

یاسین