zagros news agency

له‌ سعوودیه‌ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاجییانی ونبوو دەكرێت

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە رێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی عێراق و باڵوێزخانەی عێراق لە وڵاتی سعوودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە مردوون یان ون بوون لە وڵاتی سعوودیە.

وەزارەتەکە داوای کردووە هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە لە وڵاتی سعوودیە، پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغکردنیان.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، كە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا، 13 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چووبوونە سعوودیە، گیانیان سپاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئافرەتێک بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

یاسین

هەولێر؛ بنکەی قەڵای نوێ بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان کرایەوە

دڵشاد

کۆچبەرێکی هەرێم لە لە لیبیا گیانی لەدەستدا

یاسین