zagros news agency

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە جەژندا 29 رووداوی ئاگركەوتنەوەمان هەبوو

لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، لە هەولێر، 29 رووداوی ئاگركەوتنەوە لەلایەن بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە تۆمار كراون، 22 رووداویان سووتانی پووش و پاوان بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/6/2024، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رایگەیاندووە، لە چوار رۆژی جەژن، 29 رووداوی ئاگركەوتنەوە هەبوون.

روونی كردووەتەوە، لەو ژمارەیە 22 رووداویان سووتانی پووش و پاوان بووە.

هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە، كە تەرمی كەسێكیش لە قەزای خەبات دۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی نەمانی زیارەتکارانی ئێرانییەوە 80%ی هۆتێلەکانی نەجەف داخراون

سەڵاح

“ڕوونکردنەوەیەک لەسەر کوژرانی هاوڵاتیەک لەشاری هەولێر”

دڵشاد

نوێنەری سەرۆکی حکومەت، ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پیرۆز دەكات

یاسین