ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاووڵاتییەک بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش پاوان دەستگیر دەکرێت

بەهۆکاری سوتانی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار هاووڵاتییەک لەناحیەی عەربەت دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی حوزەیرانی 2024، بنکەی پۆلیسی دارستانی عەربەت ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەو ئاگرەی کەوتووەتەوە لەسنووری گوندەکانی “وێلەکەو دەربەندفەقەرە” لە سنوورى ناحیەی عەربەت  500 دۆنم پوش و پاوان سووتاوە و بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سروشتی تێدابووە کەبووەتە بەهۆی زیاندگەیاندن بە 60 هەزار داری سروشتی .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری ئاماژەی بۆکراوە دەست بەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی “بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت” گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکەو بەدواداچوون بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەکاتی ڕووداوەکە هاووڵاتییەک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکرا.

ڕاشیگەیاند، بەهاوکاری “تیمی فڕۆکەوانی پارێزگای سلێمانی” و بنکەکانی بەرگری شارستانی “عەربەت، ئازادی، تانجەرۆ” و هاووڵاتییانی سنورەکە توانرا ئاگرەکە لەماوەی چوار کاتژمێر کۆنترۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەش دا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو هاووڵاتییە ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە قوتابییە سەركەوتووەكانی خوێندنی كوردی لە كەركووك دەكات

سەڵاح

به‌تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچانی ئێزدی، سزای له‌ سێداره‌دان بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغداد ده‌رچوو

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دڵشاد