zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی دەم پارتی دەکات

 

دوابەدوای تەواوکردنی ڕاپۆرتی “کۆمیسیۆنی ئاشتی”ـی پەرلەمان سەبارەت بە هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی ئاشتی و قۆناغی داهاتوو، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا زنجیرەیەک سەردان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکات.
نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە، مەبەست لە سەردانەکانی کورتوڵموش گفتوگۆکردنە لەسەر ڕاپۆرتی تەواوکراوی کۆمیسیۆنی پەرلەمان و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە دوای ڕاپۆرتەکە بگیرێنە بەر.
بەپێی زانیارییەکان، بەرنامەی سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی پەرلەمان بەم شێوەیە دەبێت: سەرەتا سەردانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) دەکات، دواتر دەچێتە لای پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و کاتژمێر ٤:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆش سەردانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەکات. هاوکات بڕیارە سبەی چوارشەممە، کورتوڵموش لەگەڵ ئاکپارتی و پارتی ڕێبازی نوێ کۆ ببێتەوە.
ئەم جووڵە سیاسییە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، ڕاپۆرتی کۆتاییی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی، کە هەنگاوە پێویستەکانی قۆناغەکە لە خۆ دەگرێت، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیسیۆن پەسەند کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاپۆڕتا دەستی لەکار کێشایەوە

یاسین

پارێزگارێ دهۆکێ بەرێ بنیاتی بۆ سێ پرۆژان ل کۆمەڵگەها باگێرا بکوژمێ پتر ژ (794) مليون دیناران دانا

سەڵاح

قوتابخانە‌ی ئێران ئەمساڵ پێویستیان بە 176 هەزار مامۆستای نوێیە

سەڵاح