ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق… بەندکراو دەتوانێ سزای زیندانییەکەی سەری بۆهەر ڕۆژێک بە 10 هەزار دینار بکڕێتەوە

 

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرۆژە یاسایەک بۆ کڕینەوەی سزای زیندانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە، 10 هەزار دیناری عێراقی بۆ هەر ڕۆژێک دیاریکراوە، بەڵام سونەکان پێداگرن لەسەر هاتنە ئارای یاسای لێبوردنی گشتی. یاسا ناسانیش دەڵێن،” پرۆژە یاسای کڕینی سزای زیندانی گرنگە و هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی تاوان، چونکە سزادراوان ئەو کات لە ترسی گیرفانیان بیر لە تاوان ناکەنەوە.”

دارا سێکانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،” ئەم پرۆژە یاسایە لە خولی پێشوو لە ساڵی 2019 ئامادەکراوە و گفتوگۆیەکی لەسەر کراوە و باسکراوە، بەڵام دەنگی لەسەر نەدراوە هەروەکو پێشنیار ماوەتەوە، لە دوایی دروستکردنی حکومەتەکەی سودانی باس لەوەکرا لێبوردنیکی گشتی دەربکرێت، بەتایبەتیش ئەمە داواکاری هەندێک لایەنی عێراقییە.”

ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە وردەکاری زۆری تێدایە، بەڵام ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە تەنها زیندانیانی تاوانە سوکەکان ئەوانەی سزاکانیان کەمترە لە سێ ساڵ دەتوانن بۆ هەر ڕۆژە و بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی بدەن بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەریان، ئامانج لە پرۆژە یاساکە بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکانی سەر حکومەتە و لەلایەکی دی کەمکردنەوەی فشاری سەر زیندانەکانە.

بە گوێرەی ئامارێکی وەزارەتی دادی عێراق، تا کۆتایی ساڵی 2023 زیاتر لە 65 هەزار زیندانی لە زیندانەکانی عێراقدان.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی عێراقی بۆ دێکۆمێنتکردنی تاوانەکان، باسی لەوەکردووە دەیان هەزار سزادراو لە ژینگەیەکی ناخۆشی نا مرۆڤایەتی لە زیندانەکاندان و لە ڕەوشێکی خراپدان و ڕێژەیان لەچاو ساڵانی پێشووتر لە 300% زیادیکردووە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند،”پرۆژە یاساکە وا بەئاسانی تێناپەڕێت و لایەنە سونەکان لەگەڵ لێبوردەی گشتیدان، ئەم یاسایە بۆ ئەوانەیە کە سزاکانیان سوکە و لە سێ ساڵ کەمترە، بەڵام سزادراوانی تیرۆر و مادەی هۆشبەر و کوشتن و گەندەڵی ناگرێتەوە.”

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دراون بە دەنگی ئەمەریکا، پرۆژە یاساکە دراوە بە حکومەتی پێشوو و ئێستای عێراق و لێی ئاگادارن، ئامانج لێی کەمکردنەوەی ژمارەی زیندانیانە لە نێو زیندانییەکانە، سەرباری نیگەرانییەکانی بەشێک لە شەقامی عێراقی لە پرۆژە یاساکە، بەڵام چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ باس لەوەدەکەن ئەم پرۆژە یاسایە گەر بکرێت بەیاسا ئەوە ڕێگر دەبێت لە بازرگانیکردنیش لە نێو زیندانەکان.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مێرگه‌سۆر پاسێك وه‌رگه‌ڕا، 13 كەس بریندار بوون

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح