ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ ‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ‎دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پێویستییسنووردانان بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکاندەکاتەوە وداوا لە حکومەتی عێراق دەکات کەڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنی هەرێمدا بگێڕێت“.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەردوو کەناڵی ئاسمانیی (ئەلعەرەبییە) و (الحدث)ی ئیماراتی، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: هەرێمیکوردستانترسی لەوە هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت.” و ئاماژەی بەوە دا کەئاڵنگارییە هەنووکەییەکان لە قۆناغی داعش سەختترن وهێڵی پێشەوەی بەرە نادیارە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان (هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع ئەلسوودانی)ی بەرز نرخاند و داوای لە حکوومەتیعێراقی کرد کەلە پاراستنی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵێکی بنەڕەتی ببینێت.”

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕوونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستانلە چوارچێوەی عێراقدا، نەک بە تەنیابڕیار لەسەر بوون و مانەوەیهێزەکانی هاوپەیمانان دەدات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڕەتی کردەوە، کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسرائیلدا هەبێت و گوتی: “هیچپەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیل نییە و هیچ بارەگایەکی مۆسادیش لە هەرێمی کوردستان نییە.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەبانگەشەکانی ئێران بۆ بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، ڕاست نین.” وڕوونی کردەوە، کە تارانهیچ بەڵگەیەکی لەسەر بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێم، نەداوەتە بەغدا.” و دووپاتیشی کردەوە کەهەرێمسەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ ئێران.” وناکرێ مووشەکبارانی ئێران کە بووە هۆی کوشتنی خەڵکی سڤیل، بخرێتە خانەی دۆستایەتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی كۆریای باشوور باری لەناكاوی لە وڵات ڕاگەیاند

یاسین

دووسەد ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

یاسین

ڕووسیا و چین و ئێران پشتیوانیی رێککەوتننامەی ئەتۆمی دەکەن

سەڵاح