ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یۆرۆ.. ڕۆمانیا و بەلجیکا بەبێ بردنەوە گەیشتنە قۆناغی داهاتوو

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی یۆرۆ. هەردوو هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی تۆپ زیاتر لای ئەو هەڵبژاردەیە بوو، لە خولەکی 24دا یاریزان ئۆندرێ دۆدا تۆڕی گۆڵی ڕۆمانیای هەژاند و هەڵبژاردەکەی بە گۆڵێک پێشخست،

دوای ئەوە ڕۆمانیەکان دەستیان بە هێرشبردن کرد و ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکردن، ئەوەبوو یاریزان ڕەزڤان مارین بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد و گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەم، هەردوو هەڵبژاردە چەندین گۆڕانکاریان بە یاریزانەکانی کردن بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر،

بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بوون هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە یارییەکەی تری هەمان کۆمەڵەشدا، ئوکرانیا و بەلجیکا بەرامبەر یەکتر یارییانکرد،

ئەو یارییەش بە یەکسانی و بەبێ هیچ گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەردوو هەڵبژاردەی ڕۆمانیا بە پلەی یەکەم و بەلجیکا بە پلەی دووەم سەرکەووتن بۆ قۆناغی داهاتووی جامەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بەبێ مێسی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

سەڵاح