وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە دەدرێتە دادگا.
د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: “هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لە تیک تۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاو بکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.”
ئهو بهرپرسهی وهزارهتی ناوخۆ گوتیشی: “بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژاردنی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.”