وەزارەتی نێوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، پەیمانامەی هۆزەکان کە لە ژمارەیەک خاڵدا به ئامانجی کەمکردنەوەی پێکدادانە عەشائیرییەکان بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق ڕادەگەیەنن.
وەزارەتی نێوخۆی عێراق باس لەوەشدەکات، ئەمە جاری یەکەم نییە کە وەها پەیمانامەیەک رادەگەیەنن، بەڵکو پێشتر لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان کۆنفرانسی فراوانیان کردووە و جەختیان لە دوورکەوتنەوە لە پێکدادانی عەشائیری کردووەتەوە و ئەم کێشەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵەگە دەبێت.