ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە ئاشکرا دەکرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینەوە كه‌ تاوه‌كو 21-7-2024، عومڕه‌ به‌ هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ست پێ ناكاته‌وه‌ و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پێش ئه‌م وادەیە ده‌ست بكاتەوە به‌ گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران ئه‌وا  به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشتر بۆ عومڕه‌كاران بۆ ئه‌مساڵ پلانێكی تازەی دارشتووه‌ بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر له‌ نوێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومڕه ده‌کاتەوە، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ گه‌شتی عومڕه‌ تاوه‌كو ئەو وادەیە بکات.

لێره‌ دووباره‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه‌ ریكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومڕه‌ بكات پێش 21-7-2024، هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش رێكلامی كردبێت پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ریكلامه‌كان رابگرێت به‌ پێچه‌وانه‌ ڕووبه‌رووی لێپێچینه‌وه دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

یاسین

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و خێزانەكەی هاتە دەنگ

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

یاسین