پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای دەکات، پڕۆژەیاسای بودجە پڕە لە مینی چێندراو بۆ هەرێمی کوردستان، داواش دەکات پەرلەمانتارانی کورد بەیەکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە. دهشڵیت پڕۆژەیاسای بودجە کارەساتە و هیچ رەچاوێکی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تێدا نەکراوە، هەروەها لەسەر بنەمای ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان دانەنراوە.”
هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 داوای پشکی 14%ـی بە گوێرەی ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووان دەکات.ئەم هاودەنگییە سیاسییە هاوکێشەی یاسادانان لە پەرلەمانی عێراق دەخاتە بەردەم قۆناخێکی دژوار و لایەنە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا ناچار دەکات پێداچوونەوە بکەن، پەیامی کورد لە بەغدا یەکلاکەرەوەیە؛ هیچ بودجەیەک شەرعییەتی تێپەڕبوونی نابێت ئەگەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان پشتگوێ بخات.
شێروان دووبەردانی بۆ زاگرۆس گوتی: “لەنێو پڕۆژەیاساکەدا دەیان مینی چێندراو بۆ هەرێمی کوردستان دانراونەتەوە، ئەگەر بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.دانانی مەرجی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، داهاتی نانەوتی و قەرزەکانی بانکی بازرگانیی عێراق، لەو بەربەستانەن کە لەنێو پڕۆژەیاساکەدا هەن كه رێگری قورسن.”
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ کەمتر لە 12% دابەزێنراوە، لە کاتێکدا دەبێت 14.14% بێت، روونیشیکردەوە، ناکرێت بودجەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق 13 ترلیۆن و 800 ملیار دینار بێت و بودجەی یەک وەزارەت بە تەنیا لە پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر بێت.

