لە کۆتا یاری قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و تورکیا لە یاریگای بەڕلین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی بە ڕیمۆنتادا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە تورکیا بهێنێت.
لە گێمی یەکەمدا، کۆنترۆڵی تۆپ زیاتر لای هۆڵەندییەکان بوو، بەڵام تورکیا باشتر دەبینرا لە هێرشبردن و لێدان بۆ ناو گۆڵ، تا لە خولەکی 35دا بە ئاسیستێکی ئارادا گولەر یاریزان ئاکایدین بە لێدانی سەر گۆڵی یەکەمی تورکیا تۆمارکرد و ئەو گێمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەم هۆڵەندا ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکرد و هێرشەکانی چڕکردەوە تا لە خولەکی 70دا ڤێرجی گۆڵی بەرامبەری هەڵبژاردەی تۆمارکردەوە،
دوای ئەوە هەردوو هەڵبژاردە چەندین