ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا لە هەوڵەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژئاوای کوردستان نیگەرانە

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەوەی ئێستا نیگەرانییان دەکات قسەکردن دەربارەی هەوڵی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریایه.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا دەشڵێت، بڕوایان وانییە دۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە و شەفاف و گشتگیر گونجاوبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتریش ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدابوو، دۆخی ئێستای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن گونجاو نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

لە ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک… ڕاگەیاندنى ئامارى گشتیى سەرجەم ئەو شوێنانەى کە تابلۆکانیان کردووە بە کوردى

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح