ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە، کارتی کەسی و سەنتەرە پزیشکییە تایبەتەکان لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکان بە نەخۆش قەدەغە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 19-02-2024، وەزارەتی تەندروستی لە گشتانێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: “پێدانی کارتی تایبەتی نورینگە یان  کارتی کەسی یان نەخۆشخانە و سەنتەر و تاقیگە و هەر دامودەزگایەکی دیکەی کەرتی تایبەت (ئەهلی) لە ناو نەخۆشخانە و بۆ نەخۆش قەدەغەیە و نابێت نەخۆش ناچاربکرێت سەردانی نورینگە و نەخۆشخانەی تایبەت بکات”.

بە گوێرەی گشتاندنەکە، “بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، پاراستنی مافی نەخۆش و رێگەگرتن لە دیاردەی رێکلامکردن دەرکراوە”. دەشڵێت، “بە پێچەوانەوە، هەر پزیشک یان کارمەندی تەندروستی یان هەر فەرمانبەرێک بەرپرسیار دەبێت و رێکاری یاسایی و کارگێری لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر لە ئەنجامدانی ئەم دیاردەیە”.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی میسان بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار زیاد دەکات

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین