zagros news agency

پزیشکیان: پێشوازی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ڕایگەیاند ڕەوتی گفتوگۆکان (لەگەڵ ئەمریکا) بە شێوەیەکی “ئاسایی” بەڕێوەدەچێت و کاروباری وڵاتیش لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
پزیشکیان زیادی کرد: “کاروباری وڵات بە هیچ شێوەیەک، تەنانەت بۆ چرکەیەکیش، بەهۆی ئەم باسانە و بابەتانەوە ڕاناگیرێت… بە شێوەیەکی سروشتی پێشوازی لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک دەکەین.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خاڵانەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران جەختی لێکردوونەتەوە، “بە جددی گرنگییان پێدراوە” و بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنیان “هەنگاوی جددی” دەنرێت.
جێگای باسە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیی خۆی لە قۆناغی یەکەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕیبوو و گوتبووی نە دەبێت زیاد لە پێویست گەشبینانە سەیری بکرێت و نە زیاد لە پێویست ڕەشبینانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لاڤرۆف: دۆخی ئێران و ئەمریکا لە بەردەم تەقینەوە دایە

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ كۆبووه‌

یاسین

لێدوانێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین