وهزارهتی ناوهخۆ بهرێژهیهك له سزای ئهم توێژه خۆش دهبێت شوبات 19, 2024 وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بەرێژەی لە %50 لەسزاکانی ڤیزای سەر گشت پارێزەر و کۆمپانیاکانی بەدواداچوونی کاروباری نشینگە و ڤیزا خۆشبێت. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايدهگهێنێت: ئەو پارێزەر و کۆمپانیایانەی کۆدی ڤیزایان راگیراوە بەهۆی ئەو کەسە بیانییانەی کە لەسەر ناوی ئەوان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەوە حکومەت بەرێژەی لە %50 لەو پارانە خۆشدەبێت کە لەسەر کۆدی ڤیزاکانیان کەڵەکەبووە. وەزارەتی ناوخۆ ئاماژهی بهوهش كردووه، ماوەی 90 رۆژی بەو کەس و کۆمپانیانە داوە تاوەکو سەردانی بەرێوەبەرایەتی ڤیزا بکەن بەمەبەستی رادەستکردنی ئەو بڕە پارانەی کە لەسەریان کەڵەکەبووە. دوای ئەو ماوەیە کۆدەکانیان بەیەکجاری دادەخرێت.