zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی جەنگی غەززە لە ٣٨ هەزار و ٣٠٠ کەس تێپەڕی

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە بڵالوی کردەوە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٠ فەلەستینی کوژراون و ٥٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەم هەواڵە ژمارەی قوربانیانی هێریشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٣٤٥ کەس و ژمارەی بیرندارانیش بۆ ٨٨هەزار و ٢٩٥ کەس بەرز بووەتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە بوونی تەرمەکانی ٤٨ کاتژمیێری ڕابردوو لە ژێر داروپەردوو و لە کەناری ڕێگاکەدا گوتراوە تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگریی شارستانی بەهۆی ڕێگریی هێزەکانی ئیسرائیلەوە ناتوانن بگەنە تەرمەکان.
هێرشی توندی ئیسرائلییان بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتێکدایە نێوەندەکانی هەواڵ بڵاویان کردووتەوە دوو لایەنی حەماس و ئیسرائیل بە ئاگربەست و جێگیرکردنی حکومەتیکی کاتیی فەلەستینی لە غەززە ڕازی بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی میناب دەکات

یاسین

بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ دەکەوێتە کار

سەڵاح