zagros news agency

ئێران وەڵامی ناتۆی دایەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وڵامی لێداوانی لووتکەی ناتۆ دەداتەوە. رێکخراوی سەربازیی ناتۆ دەڵێت ئێران بە ناردنی مووشەک و درۆن بۆ رووسیا ئاگری شەڕی دژ بە ئۆکرانیا خۆش دەکات.
ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەڵیت: ئەوەی لە ئۆکرانیا ڕوو دەدات، ئەنجامی سیاسەت و هەنگاوەکانی ناتۆ بە سەرکردایەتیی ئەمریکایە و هەرچەشنە پێوەندیدانێکی ئێران بەو شەڕەوە پاڵنەری سیاسیی لە پشتە و بۆ ئەوەیە ڕەوایی بە ناردنی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا بدەن.
کەنعانی دەڵێت:، لە کاتی ئەو شەڕەدا ئێران هیچ درۆنێکی بە ڕووسیا نەداوە و هەوڵیشی داوە ئەم قەیرانە لە ڕێگەی سیاسی و بە شێوەی ئاشتییانە چار بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین

کۆمپانیای xAI لە گەشەپێدەری ژیریی دەستکردەوە بۆ ژێرخانی هەوری گەورە

یاسین

سەرۆکی ئێران ستایشی ڕۆڵی وڵاتانی دراوسێ دەکات و ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی

یاسین