zagros news agency

حکومەتی عێراق 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی نارد

  1. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق، بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ناردووە و ئەم هەفتەیە دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بڕی 10 ملیار دیناری دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ناردووە کە پێنج ملیاری بۆ سلێمانییە و سێ ملیاری بۆ هەولێر و دوو ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دهۆکە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 70 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیاران نێردراوە و پارەی دیکەش دەگات و ناردنی پارە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی بە بۆنەی “جەژنی جەما” بۆ خوشک وبرا ئێزدییه‌كان پشووی فەرمییە

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە تۆم باراك دەكات

سەڵاح

له‌ عێراق ‌چەندین بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە كاری نایاساییه‌وه تێوه‌ گلاون

یاسین