zagros news agency

قەدەغەکردن لە ١٤ ناوچەی شرناخ ڕاگەیەندرا

پارێزگاری شرناخ لە باکووری کوردستان قەدەغەکردنی لە 14 ناوچە لە ناوچەکانی سیزیر، سیلۆپی، بەسا، قیلەبان و ئێلک بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕاگەیاند و ئاماژەی بەمە کرد ناوچە دیاریکراوەکان وەک ناوچەی ئاسایشی کاتی تایبەت ناسێنراون.
لە لایەن قایمقامیەتی شرناخەوە ڕاگەیەندرا لە ناوچەی بێستا، لە چیای کودی لە دیوی سیزیر و سیلۆپیا، لە چیای گابار لە دیوی بەسا، لە گوندەکانی ئێلک و قیلابان، قەدەغەکردن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیەندراوە .
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری، رایگایاند ١٤ ناوچەی شرناخ وەک ئەمنیی تایبەتی کاتی دیاریکراون و بڕیاری قەدەغەکردن لە ١٦ی تەمموزەوە تا ٣٠ی تەمموز بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دالیا دەشتی دزەیی: ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە

دڵشاد

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئەگەر ئیسڕائیل هێرش بکات زیانمان پێ دەگەیەنێت

سەڵاح

ماوەی دوورکەوتنەوەی برۆنۆ فێرناندێز دیاریکرا

یاسین