zagros news agency

لە هەولێر….ڕێوڕەسمی تایبەت بە بۆنەی ” ڕۆژی کێڵگە ” سازكرا

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.5، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی “ڕۆژی کێڵگە” ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر سازکرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، شارەزایانی کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر گرنگی توێژینەوە زانستییەکان لە پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و گونجاندنی جۆرەکانی گەنم و دانەوێڵە لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە.

پارێزگاری هەولێر لە میانەی بەشداریکردنی لەو چالاکییەدا، دەستخۆشی لە تیمەکانی توێژینەوە کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر، بەردەوام پشتیوان و هاوکاری کەرتی کشتوکاڵ دەبن، وەک پایەیەکی سەرەکی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

لەکۆتایشدا، بەشە جیاوازەکانی کێڵگە تاقیکارییەکانیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری دوایین ئەنجامی توێژینەوەکان و ئەو نموونە نوێیانەی دانەوێڵە بوون کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکە پەرەیان پێدراوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەلایەن جوتیارانەوە سوودیان لێ ببینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنه‌رى سوودانى له‌ دیمه‌شق له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆ بووه‌وه‌

سەڵاح

مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات

سەڵاح

حەماس دەنگۆی هەواڵی چەکدانانی ڕەتکردەوە

سەڵاح