فەرمانگەی پاسەپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە بۆ دەرهێنانی پاسەپۆرت رێكارێك جێبەجێ نەكرێت، دەبێت هاووڵاتی 100 هەزار دینار رسووماتی زیادە بدات.
پاسەپۆرتی سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە بۆ سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی تێچووی دەرهێنانی پاسەپۆرت كەمترە و ئەگەر ئەو كارە نەكرێت ئەوە 100 هەزار دینار رسوومات زیاد دەبێت.
ئەوەش هاتووە: “بۆ نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (حجز الیكترونی)، نرخی تێچووی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە ، گەر ( حجز الیكترونی ) ھەبێت، بەڵام ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە 100 هەزار دینار رسوومات زیادە بدەیت.”
پاسەپۆرتی سلێمانی جەختی كردووەتەوە، لە حاڵەتی نەبوونی نۆرەی ئەلیكترۆنی ئەوە دەبێت هاووڵاتی 191 هەزار دینار بدات، لەكاتێكدا بە نۆرەی ئەلیكترۆنی تەنیا 91 هەزار دینارە.”
هەروەها داواش لە هاووڵاتیان كراوە: “گەر کاتی دوای کاتژمێر 12ی نیوەڕۆت ھەبوو، دوو کاتژمێر پێش ئەو کاتە سەردان بکە، بەڵام کاتی بەیانیان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەبێت.”
پاسەپۆرتی سلێمانی روونبشی كردووەتەوە: “تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری ڕەسەن (ئەسڵی) دەکرێت، واتە کار بە (صورالقیدی الكترونی ، پێناسی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عێراقی ناکرێت.”