ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ژماره‌یه‌ك تاقیگە لە هەولێر داخران و 21ی دیکەش سزادران

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  بڵاویكرده‌وه‌، لیژنە و تیمەکانی بەشی تاقیگە دوای بەدواداچوون و گەڕان دەستیانگرت بەسەر ژمارەک دەرمانی تاقیگەیی ماوە بەسەرچوودا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ لەو هەڵمەتەدا، 24 تاقیگە کە بێ مۆڵەت کاریان کردبوو داخران و 21 تاقیگەی تایبەتیش کە ڕێنماییەکانیان جێبەجێ نەکردبوو داخران و پێ بژادنیان بۆ کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر  راشیگه‌یاندووه‌،  کە لەڕێگەی گشت بەشەکان بەدواداچوون بۆ هەموو نەخۆشخانە و تاقیگە و سەنتەرەکان دەکات بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی کارکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین

ئەڵمانیا چالاکییەکانی ناوەندێکی ئیسلامی قەدەغە دەکات

سەڵاح

نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى

سەڵاح