ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عارەبانەچییەکی ته‌یراوه‌ی هه‌ولێر به‌شداری ئۆڵێمپیادی پاریس ده‌كات

ئه‌حمه‌د جه‌بار، تاكه‌ یاریزانه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌شداری له‌ ئۆڵێمپیادی پاریس ده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ 24ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێبكات.

 

ئه‌حمه‌د جه‌بار، وەک یاریزانی تایکواندۆ، نوێنەرایەتی عێراق له‌ پارائۆڵێمپی پاریس دەکات. کێبڕکێیەکانی پارائۆڵێمپی لە 20ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن.

 

ئه‌حمه‌د له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، له‌لایه‌ن راهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مه‌سعود مدێری ئێرانی كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی لە سلێمانی بۆ رێکخرا. له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هەمان راهێنەر، بەشداری لە کەمپێکی مەشقی چڕ بۆ ماوەی 15 رۆژ لە تورکیا دەکات.

 

ئه‌حمه‌د جه‌بار، به‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند؛

بەشداریم له‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی تایكواندۆ له‌ ئێران كرد، پله‌ی سێیه‌مم لە پاڵەوانیەتییەکە به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها به‌شداری پاڵاوتنی ئۆڵێمپیادی چینم کرد، سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا و گه‌یشتمه‌ ئۆڵێمپیاد.

 

ئەحمەد جەبار، لەبارەی راهێنەرەکەی گووتی:

 

مه‌سعود مدێری راهێنه‌رێكی به‌ ئه‌زموون و گه‌وره‌یه‌، ته‌كنیكی یاریكردنی زۆره‌، دڵنیام زۆر سوودی لێوه‌رده‌گرم. به‌ڵینده‌ده‌م ئەنجامی باش له‌ ئۆڵێمپیادی پاریس بەدەستبهێنم. شانازیه‌ به‌شداری ئۆڵێمپیاد ده‌كه‌م، ئه‌مه‌ وه‌ك خه‌ونێك بوو بۆ من.

 

ئه‌حمه‌د جه‌بار، 10 ساڵه‌ یاریی تایكواندۆ ده‌كات، له‌ ساڵی 1997 له‌ گەڕەکی تەیراوەی هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، پیشه‌ی عارەبانەچییە و لە بازاڕی تەیراوە کار دەکات. ئەحمەد بە هۆی هەژارییەوە، نەیتوانیوە خوێندن تەواوبکات و پەنای بۆ کاسبی بردووە.

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

گەنجێک لەلایەن براکەی دەکوژرێت

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید هەنگاوێکی تر خۆی لە بارسای پێشەنگ نزیککردەوە

یاسین

ئیسپانیا پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات

سەڵاح