zagros news agency

لە ئەمەریکا سیستەمی دیلیڤەری بە تەواوەتی دەگۆڕدرێت بۆ درۆن

 

کۆمپانیای Uber لە ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نوێ و وەبەرهێنانێکی گەورەی لەگەڵ کۆمپانیای Zipline کرد تا درۆنی خێرا بەکاربێنێت بۆ گەیاندنی داواکارییەکانی Uber Eats لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە ڕێگەی ئەم درۆنە بێ شۆفێرانەوە بەکارهێنەرانی Uber Eats دەتوانن داواکاریی خۆراک و پێداویستییەکانیان لە ماوەی ٥ تا ۱۰ خولەکدا پێبگات.

هەردوو کۆمپانیا پلانیان هەیە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٩ ڕۆژانە گەیاندن بە درۆنی بێ شۆفێر بگەیەننە ١ ملیۆن داواکاری

تاقیکردنەوە و بڵاوبوونەوەی یەکەمین خزمەتگوزارییەکان لە کۆتایی ئەمساڵدا لە چەند شارێکی ئەمریکا دەستپێدەکات ئوبەر ئامانجییەتی لە ڕێگەی ئەم تەکنەلۆژیایەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان و دەردانی گازی کاربۆن کەمبکاتەوە و تۆڕی گەیاندنی خۆی خێراتر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لەبەردەم وشکەساڵییەکی بەرفراواندایە

یاسین

كۆڵانەكانی گەڕەكی کورانی عەنکاوە قیرتاو كرانەوە

یاسین

زانکۆی سەڵاحەددین پەیوەندییە زانستی و ئەکادیمییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی هەنگاریا فراوانتر دەکات

دڵشاد