zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، دەستیان بەسەر 44 ‘مەلزەمە’ی ڕووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)دا گرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، بە مەبەستی پشکنینی زانستی، لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، پشکنین بۆ ‘مەلزەمە’کان دەکەن، “ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگە دەریانخست ژمارەیەک ‘مەلزەمە’ بە ماددەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ ڕووپۆش کراون”.

ئەم چالاکییە، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگیریی پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێریی وردی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، “بازرگانان ویستوویانە بە تەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بە شێوەی ترانزێت بیهێننە هەرێمی کوردستان و بیگوازنەوە بۆ وڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتوویی هێزەکانی ئاسایش و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت و سەرجەم ‘مەلزەمە’کان دەستی بەسەردا بگیریت”.

ئێستە تۆمەتبار بە ماددەی (26) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەت پارەیەکی زۆری تەرخانکرد

سەڵاح

لەبارەی پەسەندكردنی خشتە نوێیەكانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە

دڵشاد

جۆلانی: ئێران دەبوایە لە پاڵ گەلی سووریا بوەستێت

سەڵاح