zagros news agency

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید کە فلۆرێنتینۆ پێرێز لەسەری تۆمارکردووە، لەوانەیە خاڤیێر تیباس سڕ بکرێت و لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی پێدرۆ ڕۆچا لە پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوورخرایەوە، دادگای کارگێڕی وەرزشی (TAD) دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایە کردووە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەسەر خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا تۆمارکردووە.

 

بەگوێرەی ئەو سکاڵایەی ریال مەدرید تۆماریکردووە، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا بە دژایه‌تیکردن و جیاکاریکردن لە نێوان ریال مەدرید و یانەکانی دیکە تۆمەتبار دەکات، یانە مەدریدییەکە لە سکاڵایەکەی باسی ئەوەشی کردووە کە تیباس یانه‌كه‌یانی بە هۆكاری تێكدانی رێكه‌وتن لەگەڵ کۆمپانیای CVC تۆمەتبار کردبوو، بەڵام یانە مەدریدییەکە ئەو تۆمەتانەش رەتدەکاتەوە.

 

رۆژنامه‌ی ئاس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، کردنەوەی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ یەکەم هەنگاوە بۆ دەرکردنی تێباس لە سەرۆکایەتی كۆمه‌ڵه‌ی لالیگا، ئه‌مه‌ش بەپێی مادەی 2 بڕگه‌ی 76 لە یاسای ئیسپانیا، ئەگەر سکاڵایەکەی لەسەر ساخ بێتەوە ئەوا تیباس بە یەکێک لەم سزایانە حوکم دەدرێت: سەرزەنشتکردنی گشتی، بێبەشکردنی کاتی بۆ ماوەی دوو مانگ تا ساڵێک، و دەرکردن لە پۆستەکەی.

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی جەزائیر داوای قەرەبووی داگیركاری لە فەڕەنسا دەكاتەوە

سەڵاح

عێراق … سەرژمێری دانیشتوانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە

یاسین

به‌سام عه‌لی:وه‌ک عورفێکی یاسایی، له‌نۆ کابینه‌ی ڕابردوو له‌کوردستان، لیستی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاسپێردراوه‌ نه‌ك هاوپه‌یمانی زۆرینه‌

سەڵاح