ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سلێمانی.. جادووگه‌رێك ده‌ستگیر كرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، كە جاودووگه‌رێكیان دەستگیر كردووە و لە كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا دەست گیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 7ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕایگەیاندووە: “لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە كاری سیحر و جادووی دەكرد.”

لە ڕاگەیاندراوەكە دا، ئەوەش هاتووە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس، كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تواندرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.”

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه‌ بە ناوی (ت، ئ، ح) لەدایكبووی 1982، دانیشتوی كەمپی باریكە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست گیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا، كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێرنەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح