میدیاکانی سەر بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای حوسییەکان، ڕایانگەیاند، فڕۆکە ئەمەریکی و بەریتانیەکان چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن کرد.
کەناڵی ئاسمانی “ئەلمەسیرە” ڕایگەیاند: “فڕۆکە ئەمەریکی و بەریتانیاییەکان چوارەم جارە هێرش دەکەن سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە”.
کەناڵەکە وردەکاریی دیکەی سەبارەت بە ئەنجامی بۆردومانەکە باس نەکردووە و تا ئێستا هیچ لێدوانێک لە واشنتۆن و لەندەنەوە سەبارەت بەو هێرشە نەدراوە.
ڕۆژی 12ـی تەمموز، میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەمەریکا و بەریتانیا سێ هێرشیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حودەیدە کرد، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای ئەمبریی دەریایی بەریتانی ڕایگەیانبووم دوو تەقینەوە لە نزیک کەشتییەکی بازرگانی لە ڕۆژئاوای بەندەری مۆخا لە یەمەن ڕوویداوە.
فڕۆکەخانەی حودەیدە دەکەوێتە باشووری یەمەن و ڕووی لە دەریای سوورە، ڕێڕەوێکی فڕینی سێ کیلۆمەتر لەخۆدەگرێت، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کاردانەوەی ململانێکانەوە ڕاگیراوە.